بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس کە سەفەری تارانی کردووە، ئەمڕۆ لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆی کرد.
ئەمە دووەم گەشتی هەنیە بۆ ئێران دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززەیە.
بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس وتی: بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایش گۆشەگیریی ڕژێمی زایۆنیستی نیشان دەدات.
بەرپرسی نووسینگەی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێشەنگی پشتیوانی لە دۆزی و نەتەوەی فەلەستین وەستاوە. ئێمە لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیدا بە قۆناغێکی مێژووییدا تێدەپەڕین و خاڵی وەرچەرخانیش گەردەلولی ئەقسایە.
ناوبراو وتی: سەرەڕای هەموو ئەو تێچووە قورسانەی کە خەڵکی غەززە داویانە، ڕژێمی زایۆنی لە گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی نەیتوانیوە سەرکەوێت و هەروەها پشتیوانی سیاسی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەدەست داوە.
Your Comment